بڕوابەخۆبوون هەنگاوی یەکەمە بۆ سەرکەوتن

بڕوابەخۆبوون هەنگاوی یەکەمە بۆ سەرکەوتن

بۆسەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکانت پێویستت بە بڕوابەخۆبونە،بۆیە دەبێت مرۆڤ بەر لەهەموو شتێك رێز و خۆشەویستی تەواوی بۆخۆی هەبێت و بڕوای بە خۆی و بە تواناکانی هەبێت.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لە بابەتێکدا کۆمەڵێك لە گرنگترین ئەو رێنماییانەی خستووەتەڕوو کە یارمەتیدەرن لە زیادبوونی بڕوابەخۆبوون، بەم جۆرە:

- هەموو ڕۆژێك بە پێکەنین دەستپێبکە.

گومانەکانت لەسەر کاغەز بنوسە تا ڕزگارت بێت لێیان.

ڕووبەڕووی هەموو ترسەکانت بوەستە.

ڕێکپۆشبە و جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ  لەبەر بکە.

خۆتت خۆشبوێت خۆت قبوڵ بکە بە هەموو باشی و خراپییەکانتەوە.

هەموو ڕۆژێك خۆت بەرەوپێشەوە ببە و بڕوات بە تواناکانت هەبێت.