دیگۆ مارادۆنا

دیگۆ مارادۆنا

دیگۆ مارادۆنا ناوی تەواوی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا لە ٣٠ـی ئۆکتۆبەری ١٩٦٠ لە لانۆس، بۆینس ئایرس لە ووڵاتی ئارجەبتین لەدایک بووە ،لە خێزانێکی زۆر ھەژاری پارێزگەی “کۆریێنتس” بووە، ماڕادۆنا یەکەم کوڕی گەورەی خێزانەکەیەتی لە دوای بوونی سێ کچ، ھەروەھا دوو برایشی لە دوای خۆی لە دایک بوون، کە نێویان (ھیۆگۆ و ئیدواردۆ)ـیە و ھەردووکیان وەک ماڕادۆنا یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بوونە. ئەو یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینییە، زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا

مارادۆنا بەھۆی لێھاتوویەوە لەتەمەنی ١٦دا ساڵیدا لەلایەن (مینۆتو)ی ڕاھیِنەرە وداوای لێکرا بۆئەوەی بچێتەریزی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەیەوە ،بەڵام لەجامی پاڵەوانیەتی ساڵی١٩٧٨دا (مینۆتو)ی ڕاھێنەربەشداری بەمارادۆنا نەکرد، ئەمەش کاریگەریەکی زۆری لەلای مارادۆنا جێ‌ھێشت بەجۆرێک بۆداھاتوو ھەوڵی زیاتری دەدابۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتیەکاندا،شایان باسە لە جامی پاڵەوانیەتی جیھانی لەساڵی١٩٧٩دا مارادۆنا بە وورەیەکی پۆڵاینەوە بەشداری کرد لە وولاتی یابان،لە ھەمان کاتدا جەماوەری (بۆینس ئاێرس) لە گواستنەوە ڕاستەوخۆی دا و لە کاتژمێرە سەرەتاکانی بەیانیدا تێبینی یاریەکەیان دەکرد، بەو ھیوایەی ئەستێرەکەیان بتوانێت کارێکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات،بەم جۆرە ئەرجەنتین لەیاری کۆتایی دا توانی لەگەڵ یەکیەتی سوڤێتی جاران بەئەنجامی ٣گۆڵ بەرامبەربە گۆلێک سەرکەوتووبێت ومارادۆناش پێگەی جیھانی خۆی ویەکەم نازناوی خۆی بەلێدانە ڕاستەوخۆکەی جێگیرتر کرد ولەداویدا چەندین نازناوی تر بەدوایەدا ھات.بەڵام دوای ئەوەی زیاتر بەناوبانگ بوو ماڕادۆنا لەوە بە دوا، لەگەڵ ئەرژەنتین بەردەوام بوو و بەشداریی مۆندیالی ١٩٨٢ـی کرد، کە ھەر لەو ساڵەدا بەرەو یانەی بەرشلۆنە گواسترایەوە، لە ١٩٨٣ـیش لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا، ئەوەیش کاتێک بوو کە لە یاریی کۆتاییدا لە یانەی ڕیاڵ مەدریدیان بردەوە.

کارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە، بە ئاستی ماڕادۆنا سەرسام نەبوون، بۆیە ئەو یاریزانە لە ساڵی ١٩٨٤ـدا بەرەو یانەی ناپۆلی گواسترایەوە. لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیاییەدا، ئاستێکی جێسەرنجی نماییش کرد، ماڕادۆنا وای کرد کە ئەو یانەیە نازناوی کاڵچیۆی ١٩٨٧ و ١٩٩٠ بباتەوە و لە ١٩٨٨ و ١٩٨٩ـدا پلەی دووەمی ھەمان خولیان بەرکەوت، ھەروەھا لە ١٩٨٧ـیشدا جامی ئیتاڵیای بۆ چنگ خست و، لە ١٩٨٩ـدا بە نازناوی جامی ئەوکاتی یەکیەتیی ئەورووپا شاد بوون و ئینجا لە ١٩٩٠ـدا جامی سوپەری ئیتاڵیایش لە لایەن ناپۆلییەوە تاپۆ کرا، کە لە ھەموو ئەو دەستکەوتانەدا ماڕادءنا ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو. لە ساڵی ١٩٨٦ـدا، ماڕادۆنا توانی مۆندیالی ئەو ساڵە بۆ ئەرژەنتین بە دەست بھێنێت

بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دەزانن ، درێژی باڵای مارادۆنا١٦٥ سانتیم بووە یاری لەھێڵەکانی ناوەڕاست و ھێرشبردن کردووە ، ناوبراو یەکێکە لەباشتری یاریکەرانی جیھان لەو سەردەمەی خۆی یاری لێی کردووە ، مارادۆنا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و ناپۆلی و سیڤیلا و نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە دواساتی یاریکردنیشی لە یانەی بۆکا جۆنیوزی ئارجەنتینی بووە لەگەڵ یانەکان لەساڵانی ١٩٧٦ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بووە وە لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئارجەنتین لە ١٩٧٧ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بووە

مارادۆنا ھەمیشە وەک سەرسەری یان ژمارە دە یان کوڕە ئارجەنتینیەکە ناسراوە ، لەدوای وازھێنانی لەیاریکردن وەک یاریکەری تۆپی پێ ھەڵسا بە کارکردن وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێێ ئارجەتین لەساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ڕاھینەر بوو بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ ئەوا یەکێتی تۆپی پێی ئارجەنتین لەژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لەپۆستەکەی دورخرایەوە و ئینجا مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاھێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بەدەست بھێنێت بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەھێنایە جێگا و لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە.

دەستکەوتەکونی وەک یاریکەر بارسێلۆنا (کۆپادێل رێی (جامی شای ئیسپانی) لەساڵی١٩٨٣_کۆپا دێل لالیگا لەساڵی ١٩٨٣_جامی سووپەر ئیسپانی لەساڵی ١٩٨٣)

یانەی ناپۆلی(خولی ئیتالی دوو جار_جامی ئیتالیا یەک جار_خولی ئەورووپا لەساڵی ١٩٨٩_جامی سووپەری ئیتالی ساڵی ١٩٩٠)

بۆکاجۆنیۆزی ئارجەنتین(اڵەوانیەتی میترۆپۆلیتانۆ)

کۆی یاریەکانی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ٩١ یاری و ٣٤ گۆڵە