کۆمپانیای مۆتورۆلا مۆبایلێکی بەهێز دەخاتە بازاڕەوە

كۆمپانیای مۆتورولا مۆبایلێكی نوێی ئاشكرایكرد، كە بەم نزیكانە دەیخاتە بازاڕەكانی جیهان‌و تایبەتمەندییەكەشی ئەوەیە زۆر بەهێزە.

پرۆسێسەری مۆبایلەكە لەجۆری Snapdragon 675 و رامەكەی 4 گێگابایتەو میمۆرییەكەشی 128 گێگابایتە

مۆبایلەكە ناوی One Hyper یەكێكە لەمۆبایلە زیرەكەكانی مۆتورولاو شاشەكەی لەجۆری LCD و قەبارەكەی 6.4 بۆسە.

توانای باترییەكەی 3600 میلی ئەمپێرەو دەرچەی NFC، سیستەمەكانی Bluetooth 5.0 تێدایەو سیستەمی كارپێكردنیشی "ئەندرۆید-9".