ڕەفیق چالاک

ڕەفیق چالاک

 

ناوی تەواوی (رەفیق تۆفیق مەحمود رەسوڵ)ە لەبەر زیرەکی و لێهاتویی نازناوی (چالاک) ی لینراوە، لە ساڵی 1923
لە گەڕەکی پیرمەسوری شاری سلێمانی لەدایک بوە

خویندنی سەرەتایی لە (کۆیە) و (سەنگەسەر) و (سلێمانی) تەاوکردوە و ساڵی (1937) لە (دار اللمعلمین ریفی) وەردەگیرێت و ساڵی (1941) خوێندن تەواو دەکات و دەبێتە (مامۆستا).

لە ساڵی (1944) لە (ئیزگەی کوردی بەغداد) دامەزراوە پاش مانگێک لەسەر نوسینێکی شۆڕشگێڕی بە ناونیشانی (گۆرانی ئازادی چین) لە ئیزگە دەردەکرێ و دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی و دەبێتە (مامۆستا)، لەساڵی (1947) داو لەدوای تێکچونی (کۆماری مەهاباد) و لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرەکە لە مامۆستایەتی دەردەکرێت بەهۆی ئەو وتارە کە لەسەرقەبران بۆ خەڵکەکەی خویندبۆوە.

لە ساڵانی (1950 بۆ 1956) لە (ئیزگەی کوردی بەغداد) کاری کردووە لە ساڵی (1957) داو لەگەڵ کۆمەڵیک هاوڕێ و هونەر دۆستاندا رەزامەندی دامەزراندنی (کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان) وەردەگرێت و بە یەکەمین سەرۆکی ئەو کۆمەڵەیە هەڵدەبژێردرێت.

لە (9)ی حوزەیرانی ساڵی (1963) دا لەگەڵ جەماوەری شارەکەیدا لە حامیەی سلێمانی دەگیرێت و دواتر بە کەفالەتی (500) دینار ئازاد دەکرێت. لەساڵی (1973) دا دوا گۆرانی خۆی بەناوی (شوێن کەوتن) لەناو جێگای نەخۆشی دڵ دا تۆمار کرد کە شعری (مستەفا بەگی کوردی) یە. لە رۆژی هەینی بەرواری (30-11-1973) لەشاری بەغداد کۆچی دوای کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی لە گردی (سەیوانی سلێمانی) بەخاک دەسپێردرێت.