شەربەتێکی سروشتی لە پرخەی شەوان ڕزگارت دەکات

شەربەتێکی سروشتی لە پرخەی شەوان ڕزگارت دەکات

بەشێک لە خەڵک شەوان لەکاتی خەوتندا دەپرخێنن، هەندێک کات زیاتر لە جارێک دووبارە دەبێتەوە و دەنگەکەی بەرزتر دەبێت، بە جۆرێک کەسەکە بەخەبەردەهێنێت و تووشی خەوزڕانی دەکات.

ماڵپەڕی Daily Health Post ئاماژەی بە گیراوەیەکی سروشتی کردووە، کە لە ماڵەوە بە ئاسانی دروستدەکرێت و، یارمەتیدەرە لە نەمانی پرخەی شەوان و تەنگەنەفەسی کەمدەکاتەوە.

ئاوی نیو لیمۆی تازە و پارچەیەکی بچووک زەنجەفیل و دوو سێو و دوو گوێزەر، هەموویان کەرت دەکرێت و لە ئامێری شەربەت دروستکردن دەکرێت، دەتوانرێت بۆ خۆشکردنی تامەکەی کەمێک هەنگوینی تێبکرێت، شەوان دوو کاتژمێر پێش نووستن دەخورێتەوە.
لیمۆ توانایەکی باشی هەیە لە باشکردنی جیوبی لووت و وشکبوونی جیوبەکان.

زەنجەفیل دژە هەوکردنە و ئازار کەمدەکاتەوە، لەکاتی سەرمابوون ئازار و سوربوونەوەی قوڕگ ناهێڵێت و کرداری هەناسە باشتر دەکات.
سێو لە پێکهاتەیدا ترشی سیتریک هەیە، کە هەوکردنی لەوزەتێنەکان ناهێڵێت.

گوێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی، پێست لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و ڕێگەنادات هیچ بچێتە ناو قوڕگ و جیوبەکانەوە، بەهۆی بوونی ڤیتامین ئی و سی، سییەکان لە هەوکردن و تەنگەنەفەسی دەپارێزێت.

جگە لەو گیراوەیە، ئەو کەسانەی لەکاتی خەودا پرخەیان هەیە، لە جگەرەکێشان و بەرهەمە شیرەمەنییەکان و کهول دووربکەونەوە، بەتایبەت لە شەواندا، چونکە هۆکارن بۆ زیادبوونی پرخە.