ئەمڕۆ لە چامپیۆنز لیگدا، ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان لە یاری لوتکەدا بەیەکدەگەن

ئەمڕۆ لە چامپیۆنز لیگدا، ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان لە یاری لوتکەدا بەیەکدەگەن

لە جەولەی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، کاتژمێر ١١ی شەو، لە کۆمەڵەی یەکەمدا ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بەخۆی، یاری لوتکەی جەولەکە بەرامبەر پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەکات.

لە هەمان کاتدا و لە یارییەکی کۆمەڵەی سێیەمیشدا، مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتحاد، میوانداری شاختار دۆنیتسکی ئۆکرانی دەکات.

لە یارییەکی بەهێزی تردا و لە کۆمەڵەی چوارەمدا، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆمی تایبەت بەخۆی، بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یاری دەکات.

لە کۆمەڵەی دووەمیشدا، تۆتنهامی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا، بەرامبەر ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی یاری دەکات و بایرن میونشنی ئەڵمانیش لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، ڕووبەڕووی سرڤینا زڤیزدای سڕبی دەبێتەوە.