نهێنی جوانی و بریقەی پێستی پریانکا چۆپرا بزانە

نهێنی جوانی و بریقەی پێستی پریانکا چۆپرا بزانە

بێگومان ئەستێرەکان هۆکارێکن بۆ ئەوەی دەروازەیەک بن بۆ هۆشیارکردنەوە وهاوکاریکردنی جەماوەر لە هەموو بوارێکدا ئایا جوانکاری یان تەندروستی یان هەر بابەتێکی دیکە ، پریانکا چۆپراش یەکێکە لەو ئەستێرانەی جوانیەکەی بۆتە هۆی سەرنجراکێشانی خانمان و بەشێکیان حەزدەکەن بزانن چۆن خزمەتی خۆی دەکات لە ڕووی جوانکاریەوە

لە دیمانەیەکی تایبەتدا دەربارەی جوانی و خزمەتکردنی پێست دەڵێت ( من بە پێی توانا هەوڵدەدەم لە پێکهاتە کیمیاییەکان بەدووربم ، بۆ ئەوەی هەمیشە پێستم بەدرەوشاوەیی بمێنێتەوە باشترین پێکهاتەی سروشتیش زەیتی گوێزی هندییە )

پریانکا یەکێک لەو ئاوێتانەی بەکاریدێنیت بریتیە لە کەوچکێکی گەورە لە ئاردی گەنم ، یەک کەوچکی پچوک لە زەردەچەوەو یەک کەوچکی بچوک ئاوی لیمۆ ، شیری گوێزی هندی و یەک کەوچکی گەورە ئاوی گوڵ تێکەڵاو بکە دواتر دەتوانیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بیدەیت لە پێستت پاشان بە ئاوی گوڵ بیشۆ یان ئاوی ئاسایی

لە هەمانکاتدا پریانکا چۆپرا ڕێژەیەکی زۆر ئاو دەخواتەوە ڕۆژانە لەڕوی زانستیشەوە گرنگە لە ٨ پەرداخ کەمتر نەبێت هاوکات بایەخدان بە سەوزە ومیوە.