ئاسکێک هاوشێوەی مشک

دوای (25) ساڵ لە ون بونیان، جارێکی دیکە گیاندارێکی دەگمەن لە کامێرای چاودێریی ناوچەیەکی ڤێتنام دەردەکەوێتەوە.
شیردەرە بچوکەکە بە "مشکە ئاسک" ناسراوە و لە شێوەدا هاوشێوەی ئاسکە و قەبارەى هێندەى مشکێک دەبێت، تەنها لە ڤێتنام بینراون و یەکێکە لە دەگمەنترین گیاندارەکان لە جیهاندا.


چارەکە سەدەیەک دەبێت زانایان پێیانوابوە ئەو گیاندارانە بەهۆى راوکردنى زۆرەوە لەناوچون، بەڵام دوبارە دەرکەوتونەتەوە  و دەستەى جیهانى بۆ پارێزگاریى لە ئاژەڵى کێوى بڕیارى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى لەسەریان داوە.

زانایەکى زیندوەرزانى رایدەگەیەنێت: هیچ زانیارییەکى ئەوتۆیان لەبەردەستدانییە بۆ ئەوەى بیانگەیەنێتە ئەنجام و نەیاندەزانى دەبێت چاوەڕێى چى بکەن.
بەپێى ئەو توێژینەوەانەى پێشتر لە سەرەتاکانی سەدەى (21) ئەنجامدرابون، سێ ناوچەى ڤێتنام وەک زێد و شوێنی دۆزینەوەى ئەو گیاندارانە دیاریکرابون و زیاتر لە (30) کامێراى چاودێرییان تێدا دانرابو، دواجار لەو کامێرانەوە زیاتر لە (300) دانە لەو  گیاندارانە دوبارە دەرکەوتنەوە.