ڕاوێکی سەیر بۆ گرتنی ماسیەکان بە بەکارهێنانی هێلکەو کۆکاکۆلا

گرتە ڤیدێۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە تیایدا کابرایەک بە شێوەیەکی سەیر ماسی دەگرێت لە ڕاوەکەیدا هێلکە وکۆکاکۆلاو شرینی نەعنا بەکاردێنیت

ئەو پیاوە سێ ماددە تێکەڵ دەکات کە دەبێتە هۆی ئەوەی بە ئاسانی ڕاوی ماسیەکان بکات ، ئەو ماسیانە لە ئاوێکی ڵێڵدا دوور لە ڕووبارەکان دەژین ئەو پیاوەش چاڵێکی قووڵی هەڵکەندوووە چەندهێلکەیەک دەتەقێنیت و پاشان هەندێ کۆکاکۆلای دەکات بەسەرا پاشان حەبێکی شرینی نەعنای تێدەکات 

لە ئەنجامدا ئەو سێ ماددەیە کارلێک لەگەڵ یەکدادەکەن و ئۆکسجینی تواوە لەناو ئاوەکەدا نامێنێت بۆیە ماسیەکان خۆیان هەڵدەدەنە دەرەوە پیاوەکەش بە ئاسانی دەیانگرێت