ئاسەواری زەبەلاحترین قرشی مێژوویی دۆزرایەوا

زانایان و شاره‌زایانی بواری ئێسكه‌په‌یكه‌ر توانیان له ئه‌شكه‌وتێكی ژێر دهریاكهوتوودا ددانی گه‌وره‌ترین قرش بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو ملیۆن و 500 ساڵ پێش ئێسته.
ماڵپه‌ڕی "دەیلی مەیل " ی بەریتانیلە بابەتێکتدا بڵاوی کردووەتەوە ، گرووپێك له شاره‌زایانی بواری ئێسكه‌په‌یكه‌ر و زه‌ویناسانی مه‌كسیكی له ئه‌شكه‌وتی ئینلاند له مه‌كسیكۆ توانیان زیاتر له 13 ددانی قرشێک بدۆزنه‌وه كه له ژێر ده‌ریادا به دیواریی ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه مابوویه‌وه ، دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ددانانه ده‌ركه‌وت كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆره قرشێكی كۆن كه به گه‌وره‌ترین و زه‌به‌لاحترین جۆری قرش داده‌نرێت له مێژوودا، هه‌روه‌ها خوودی ددانه‌كان ته‌نیا هی یه‌ك قرشبوو كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو ملیۆن و 500 ساڵ پێش ئێسته.
شاره‌زایان ئه‌وه‌یشیان گوتووه ئه‌م جۆره قرشه له نێوان دوو ملیۆن ساڵ بۆ پێنج ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ژیاوه و هاوشێوه‌ی قرشهكانی ئێسته گۆشت خۆربووه و له‌سه‌ر ماسییه بچووكه‌كان ژیاوه، به‌ڵام جیاواز له قرشهكانی ئێسته قه‌باره‌ییه‌كی زه‌به‌لاحی هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه نازناوی گه‌وره‌ترین قرشی مێژووی وه‌رگرتووه .
لێدوانی فەیسبووك