خراپترین جۆری گروپی خوێن دیاری کرا

خراپترین جۆری گروپی خوێن دیاری کرا

كۆمه‌ڵێك له‌ زاناكان له‌ زانكۆی "هاڤارد" له‌ ئه‌مه‌ریكا توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌واویان له‌سه‌ر گروپی خوێن ئه‌نجامدا و له‌ ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا بڵاویان كردۆته‌وه‌ به‌ناونیشانی"به‌ڵێ گروپی خوێنه‌كه‌تان كار له‌ ته‌ندروستیتان ده‌كات"

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زاناكان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ خراپترین جۆری گروپی خوێن "AB- " و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ ٨ ٠/٠ ی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی هه‌ڵگری ئه‌م گروپه‌ خوێنه‌ن.

پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ڵگری ئه‌م گروپه‌ خوێنه‌ن ، یان نه‌زۆكن یان ده‌بنه‌ خاوه‌نی یه‌ك ڕه‌گه‌ز له‌ منداڵ و ئه‌و خاتمانه‌ش كه‌ هه‌ڵگری ئه‌م جۆره‌ گروپه‌ی‌ خوێنن ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ زۆره‌ و جگه‌ له‌وه‌ش مه‌ترسی توشبونیان به‌ نه‌خۆشی مێشك و بیرچوونه‌وه‌ و لاواز بوونی توانای یاده‌وه‌ری هه‌یه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ ٨٢ ٠/٠ و كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه‌ به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ڵگری جۆره‌كانی دیكه‌ی گروپی خوێنن.

ئه‌لێكسی بورتنۆف پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی خوێن ده‌ڵێت " ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ڵگری ئه‌م گروپه‌ خوێنه‌ن باشتر وایه‌ گۆشتی قه‌ل و كه‌روێشك و مه‌ڕ بخۆن و له‌ خۆراكی چه‌ور و كه‌ره‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌"