خواردنەوەی شەربەتی تەماتە چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر جەستە؟

خواردنەوەی شەربەتی تەماتە چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر جەستە؟

بە پێی توێژینەوە تازەکان خواردنەوەی شەربەتی تەماتەی بێ خوێ هۆکارە بۆ کەم کردنەوەی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

گروپێک لە خوێندکارانی زانکۆی تۆکیۆ توێژینەوەیان کردووە لەسەر  (٤٨١) کەس بۆ ماوەی ساڵێک کە رۆژانە خواردنەوەی نزیکەی  ٢٠٠ملم لە شەربەتی تەماتە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و کۆڵیسترۆڵ وە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەگەری توشبونیان هەیە بەو نەخۆشیانە.

هەروها بەژداربووەکان بڕی ئەو شەربەتەی کە خوادوویانەتەوە رۆژانە  تۆماریان کردووە، سەڕەڕای ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر جەستەیاندا هاتووە، هەروها توێژینەوەکان روونیان کردەوە ئەو کەسانەی کە رۆژانە ٢٠٠ ملم شەربەتی بێخوێی تەماتەیان خواردبوو، پەستانی خوێنیان بە ڕێژەی  % ٣،   دابەزیوە لە نێوان (٩٤) کەسی بەژداربووی توشبوو بەو نەخۆشیە وە بە هەمان شێوەی ئەو کەسانەی کە توشبوی نەخۆسی کۆلیسترۆلن.

هەندێ لە پسپۆرەکان  هۆشداریان دا بەرامبەر ئەنجامی کۆتای توێژینەوەکە،هەروەک (ڤیکتۆریا تایلۆر) پسپۆر لە (رێکخراوی دڵ)ـی بەریتانی ئاماژەی پێدا کە توێژینەوەی زیاتر بکرێت لەسەر باشیەکانی شەربەتی تەماتە.