سامسۆنگ خزمەتگوزارییەکی نوێ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکەی دەکات

سامسۆنگ  خزمەتگوزارییەکی نوێ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکەی دەکات

كۆمپانیای سامسۆنگ ، خزمەتگوزارییەكی نوێی پێشكەشی بەكارهێنەرانی مۆبایلەكەی كرد ، تێیدا لەڕێگەی بەرنامەیەكەوە دەتوانیت هەر یارییەك پێت خۆش بێت، بیگوازیتەوە بۆ كۆمپیوتەرەكەت بەكۆمپیوتەر یاری پێبكەیت هەروەها بە پێچەوانەشەوە .

بەرنامەی PlayGalaxy Link دەتوانێت مۆبایل و كۆمپیوتەر لەڕێگەی WIFI یاخود تۆڕەكانی 4G  و 5G پێكەوە ببەستێتەوە ، بەكەمترین ماوە هەموو زانیارییەكانی بەكارهێنەری یارییەكەیش دەگوازێتەوە و دەتوانیت لەسەر كۆمپیوتەرەكەت یاری پێبكەیت ، یاخود لە كۆمپیوتەرەوە بیگوازیتەوە یۆ مۆبایلەكەت .

ئەم بەرنامەیە لەسەر كۆمپیوتەری core i5 یان بەرزتر كار دەكات ، كە دەبێت ڕامی كۆمپیوتەرەكە جۆری DDR4  و پرۆسێسەرەكەی NVIDIA GTX 1060 یان پرۆسێسەری بەرزتر بێت.

بۆ مۆبایلیش، ئەم بەرنامەیە بۆ مۆبایلەكانی Galaxy Note 10 وGalaxy S10، پێشبینی دەكرێت ئەم بەرنامەیە بۆ مۆبایلەكانی     Galaxy Fold و Galaxy S9 و Galaxy Note 9 و Galaxy A90   كارا بكرێت.