دوبەی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل بەشێوەیەکی هاوچەرخ و سەردەمییانە بنیاد دەنێتەوە

دوبەی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل بەشێوەیەکی هاوچەرخ و سەردەمییانە بنیاد دەنێتەوە

 دوبەی نەخشەی پڕۆژەیەکی نوێی داڕشتووە ، بۆ دروستکردنی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل بەشێوەیەکی هاوچەرخ و سەردەمیانە.

لەکۆتای ساڵی 2018 دا دەستەی رێگاوبان و پەیوەندیەکانی سەر بە کۆمپانیای "LWK & Partners" ئەندازیاری تەلارسازی ویستی خۆی بۆ کارکردن لەچەند پڕۆژەیەکی گشتی لەسەرانسەری دوبەی خستەڕوو.

لەو پڕۆژانەی کە دەستەکە خستیەڕوو دروستکردنی کۆمەڵێک پردبوو لەچەندین ناوچە و دەروازەکانی دوبەی ، یەکێک لەو پڕۆژانەش بنیادنانەوەی باخچە هەڵواسراوەکان بوو .

کوروش ساڵحی، دیزاینەری سەرەکی پڕۆژەی باخچە هەڵواسراوەکان ڕایگەیاند ، " لەسەرەتادا پڕۆژەی دروستکردنی پردێکی بچوکمان هەبوو ، بەڵام شوێنی ستراتیژی پردەکە وایکرد بیگۆڕین بۆ پڕۆژەیەکی گەورەتری گەشتیاری لەداهاتوودا .

ئاماژەی بەوەشکرد ، بەهۆی ئەوەی پردەکە لەسەر ئاو دروستدەکرا ، تیمی پڕۆژەکە بیرۆکەی دروستکردنی هاوشێوەیەکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابلیان بەخەیاڵداهات ، دوبارە بەرجەستەکردنەوەی ئەو بیرۆکەیە شتێکی زۆر سەرەنجڕاکێش دەردەچێت.

ساڵحی باسی لەوەشکردووە ، لەداهاتوودا ئەو پردە سەردانکەرێکی زۆری دەبێت و خەڵک کاتەکانی پشوی تیایدا بەسەردەبەن، پاسکیل سواری و چەندەها وەرزشی دیکەی لەسەر ئەنجامدەدەن .