باخچەیەکی سەرسوڕهێنەر لە بری میوە بەردی پێوەیە

باخچەیەکی سەرسوڕهێنەر لە بری میوە بەردی پێوەیە

باخچه‌یه‌ك له‌ ئێران زیاتر له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ نزیكه‌، ده‌كه‌وێته‌ شاری سیرجان كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای كرمانه‌ " له‌ ناوه‌ڕاستی ئێران" دره‌خته‌كانی ئه‌م باخچه‌یه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی میوه‌یان پێوه‌ بێت به‌ردیان پێوه‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌ تایبه‌ته‌كانی ئێران و سه‌رسوڕهێنه‌رترین باخچه‌كانی جیهانه‌.

سه‌رچاوه‌ ئێرانیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م باخچه‌یه‌ له‌ ساڵی 1961 لایه‌ن پیاوێكی نابیست و لاڵه‌وه‌ دروستكراوه‌ به‌ناوی  "ده‌روێش خان ئه‌سفه‌ندیار پور" له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ باخچه‌كه‌ی‌ داگیركراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ درەختەکانی وشکبوون ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی‌ زه‌ویه‌كه‌ی‌ ده‌ست كه‌وتۆته‌وه‌ به‌ردی به‌ داره‌كانه‌وه‌ هه‌ڵواسیوه‌.

ده‌روێش خان ساڵی 2007 له‌ ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایكردوه‌ و له‌م باخچه‌یه‌ی خۆیدا نێژراوه‌.