توێژینەوە...حەپی ڕێگری لە دووگیانبوون دەبێت بەهۆی نەخۆشی قەڵەوی

توێژینەوە...حەپی ڕێگری لە دووگیانبوون دەبێت بەهۆی نەخۆشی قەڵەوی

بەکارهێنانی حەپی ڕێگری لە دووگیانبوون بۆ ماوەیەکی درێژ تووشی کێشەی قەڵەویت دەکات سێ ئەوەندەی ئەو ژنانەی کە ئەو جۆرە حەپە بەکار ناهێنن .

دکتۆرە سوهام سوقیە ڕاوێژکاری خۆراک و چارەسەر لە ڕاپۆرتێکدا کەلە گۆڤاری کویداتی بلوسی ئیسپانی بڵاوکراوەتەوە نووسیویەتی ، بەکارهێنانی حەپی ڕێگری لە دووگیانبوون کێشی جەستە زیاددەکات بە جۆرێک ئەوانەی ئەم جۆرە حەپە بەکاردەهێنن کێشیان سێهێندە زیاددەکات بە بەراورد بەو ژنانەی ئەم جۆرە حەپە بەکار ناهێنن .

چەند توێژینەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە کراوە ، تیمێکی پسپۆڕی سەر بە سەنتەری تۆڕی لێکۆڵینەوە ، گشتاندنی داهاتوویان بۆ ٤٩٢٠ژن کردووە کە تەمەنیان ٢٨ ساڵ بووە ، لەسەر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی قەڵەوی ،ئەو کۆمەڵەیەیان کردووە بە دووبەشەوە ، بەشێکیان بەردەوام حەپی ڕێگری لە دووگیانبوونیان بەکارهێناوە ، هەموو ئەو ژنانە کە بەشدار بوون نەخۆشی قەڵەوییان نەبووە و پسپۆڕەکان پێش توێژینەوەکە هەموو ئەو ژنانەیان کیشاوە و هەر دووساڵ جارێک و بۆ ماوەی ٨ ساڵ جارێکی تر کێشیان کێشراوە ، دەرکەوتووە ئەو ژنانەی چارەسەری حەپی ڕێگری لە دووگیانبوونیان بەکارهێناوە کێشیان زیادبووە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەی ماددە شلەکان و ماددە چەورییەکان ، هەموو ئەو کێشانەش بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان ڕوویداوە .