توێژینەوە...خەونی ناخۆش وەک پرۆڤەی پێش شانۆ وایە،دەبێت بە بە پاڵپشتێک بۆ کەسەکە تا بتوانێت ڕووبەڕووی ناخۆشییەکان ببێتەوە

توێژینەوە...خەونی ناخۆش وەک پرۆڤەی پێش شانۆ وایە،دەبێت بە بە پاڵپشتێک بۆ کەسەکە تا بتوانێت ڕووبەڕووی ناخۆشییەکان ببێتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ، کە خەونی ناخۆش لە شەودا لەوانەیە لە ژیانی ڕاستیدا یارمەتیمان بدات بەسەر حاڵەتە ناخۆشەکاندا زاڵببین .

ڕەنگە زۆرجار بینینی خەونی ناخۆش یان تۆقێنەر ببنە مایەی بێزارکردن ، بەڵام بە پێچەوانەوەی ئەوەی بیری لێدەکەینەوە سوودی هەیە بۆ مرۆڤ و خەونە ناخۆشەکان وەک چارەسەرێکی دەروونی شەوانە وان ، کە یارمەتیمان دەدەن لەگەڵ ناخۆشییەکانی ڕۆژی داهاتوو هەڵبکەین.

توێژینەوەیەکی زانکۆی جەنەوای سویسرا دەریدەخات ، خەونە ناخۆشەکان وەک پرۆڤەی پێش شانۆ وان ، دەبنە پاڵپشتێک بۆ کەسەکە تا بتوانێت لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ناخۆشییەکاندا لە ژیانی ڕاستیدا باشتر بەرگە بگرێت ، چونکە پێشتر بەشێکی بینیوە و هەڵسوکەوتی لەگەڵ کردووە ، بۆیە ئێستا ئامادەیە و کەمتر تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت .