میسی بۆ جاری شەشەم خەڵاتی باڵۆن دۆری ٢٠١٩ بەدەست هێنا

میسی بۆ جاری شەشەم خەڵاتی باڵۆن دۆری ٢٠١٩ بەدەست هێنا

لە هۆڵی شاتلیێ لە پاریس، رێوڕەسمی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری ساڵی 2019 بە بەشداری چەندین ئەستێرەی گەورەی جیهان بەڕێوەچو، كە تیایدا لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بوە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری پیاوان و  پێش ڤێرجل ڤان دایک و كریستیانۆ رۆناڵدۆی داییەوە

مێسی بۆ جاری شەشەم لە مێژوی یاریكردنیدا نازناوەكەی بەدەستهێنا.

یاریزانی ئەمریکی مێیگەن راپینۆ به‌باشترین یاریزانی خانمان دیارییکرا.


خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز ئەلیسۆن بیکەر.


دی لێختی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بە باشترین یاریزانی لاوی ساڵی 2019 دەستنیشانکرا.