ساڵانە لە جیهاندا بەهۆی هەڵە پزیشکییەکانەوە ملیۆنێک کەس گیان لەدەست دەدەن

ساڵانە لە جیهاندا بەهۆی هەڵە پزیشکییەکانەوە ملیۆنێک کەس گیان لەدەست دەدەن

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێكدا رایدەگەیەنێت ژمارەی ئەو كەسانەی ساڵانە بەهۆی هەڵە پزیشكییەكانەوە گیان دەدەست دەدەن لەژمارەی قوربانیانی جەنگ و ململانێكان لە جیهاندا زۆرترە .

ڕێكخراوەكە رایگەیاندووە، كە لە هەر خولەكێكدا پێنج كەس بەهۆی هەڵە پزیشكی یان چارەسەرییەكانەوە گیانلەدەست دەدەن، كە ئەو ژمارەیەش دوای ئەو هەموو پێشكەوتنەی لەبواری پزیشكیدا بەدیهاتووە جێگای سەرسووڕمانە .

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە زۆربەی هەڵە پزیشكییەكان روودەدەن پەیوەندیان بە دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە و ڕەچەتە پزیشكییەكان و پێدانی دەرمانی نەگونجاوەوە هەیە، یان ئەو نەشتەرگەری هەڵە و لێكەوتەكانی و نەشتەرگەری سەر و مێشك كە لەلایەكی هەڵەی سەرەوە دەكرێن

راپۆرتەكەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكردووە، كە كەمترین هەڵەی پزیشكی لە ئەڵمانیا روودەدات، بۆیە ئەو وڵاتە نموونەیەكی باشە بۆ وڵاتانی تری جیهان تا سوود لەئەزموونی ئەڵمانییەكان لەو بوارەدا وەربگرن

لەكۆتایی راپۆرتەكەی رێكخراوی تەندروستی جیهانیدا هاتووە، كە چاودێری تەندروستی باش داهات و ماندووبوونێكی زۆر دەگێڕێتەوە، بۆ ئەوەش نموونە بە هەندی نەخۆشخانەی ئەمەریكا دەهێنێتەوە، كە لەڕێگای گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەلامەتی باش توانیویانە ٢٥ ملیار یۆرۆ بگیڕنەوە .