ڤۆکسواگن نوێترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە تایبەتمەندی ناوازەوە نمایش کرد

ڤۆکسواگن نوێترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە تایبەتمەندی ناوازەوە نمایش کرد

كۆمپانیای ڤۆكسواگن یه‌كێك له‌ ناوازه‌ترین جۆری ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كانی نمایش كرد كه‌ له‌ڕووی دیزاینه‌وه‌ بۆ داهاتوو دروست كراوه‌ و له‌باره‌یه‌وه‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێ، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ جۆری "ID SPACE VIZZION Concept"ی مۆدێل 2019یه‌ كه‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ و زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ هه‌م له‌ڕووی دیزاینه‌وه‌ هه‌میش له‌ڕووی هێزه‌وه‌.

ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كه‌ دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو بۆدییه‌كه‌ی "پلاتینیۆمی سلڤه‌ره‌" ، هه‌روه‌ها ناوه‌وه‌ی زۆر فراوان و ناوازه‌یه‌ كه‌ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی تێدا به‌كار هێنراوه‌ ، وه‌ك "سیستمی خۆلێخوڕی ، فراوانبوونی ناوه‌وه‌ و درێژبوونی كوشنه‌كان" و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر، ئه‌مه‌یش سه‌رسامتری كردووه‌.

جگه‌ له‌وەش سیستمی فراوانی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌ كه‌ شوێنی حه‌وت سه‌رنشین هه‌یه‌ بۆ دانیشتن سیستمێکی تایبەتە و هیچ کۆمپانیایەکی تر بەکاری نەهێناوە، هه‌روه‌ها ده‌توانی به‌شی دواوه‌ی فراوانتر بكه‌ی و وه‌ك شوێنێكی یه‌ده‌گ بۆ شتومه‌ك به‌كاری بهێنیت.

ئه‌وەش گوتراوه‌ كه‌ هێزێكی زۆریش بۆ پاترییه‌كه‌ی دانراوه‌ له‌گه‌ڵیدا هێزی 335 ئه‌سپی هه‌یه‌ و توانای هه‌یه‌ له‌ كه‌متر له‌ پێنج چركه‌ له‌ سفره‌وه‌ بگاته‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا، بۆیه‌ نرخه‌كه‌ی 43 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌.

ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ 28 ی ئایاری 1937  له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ به‌ پشتیوانی گه‌وره‌ دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه‌ ئه‌وكاته‌ سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.