توێژینەوەیەک: دڵەڕاوکێی هاوسەرگیری هۆکارێکە بۆ زیادبوونی كێش

توێژینەوەیەک: دڵەڕاوکێی هاوسەرگیری هۆکارێکە بۆ زیادبوونی كێش

زیادبوونی کێش كێشەیەکی باوە بەتایبەت لەناو خانماندا بێگومان هۆکارەکانی زۆرن بەشێکی پەیوەندی بە نەخۆشیەکانی غودەوە یان ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکانەوە هەیە ئەمە جگە لەوەی سترێس و نائارامی دەروونی کاریگەری هەیە وادەکات کە ئارەزووی خواردن زیادبکات

بەگوێرەی توێژینەوە زانستیە نوییەکان دڵەڕوکێ لە لە ژیانی هاوسەرگیری واتە بونی ناکۆکی بەردەوام گرفتی زۆر هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ڕێژەی چەوری لەلەشدا ، چونکە ئارەزووی خواردنە چەورو ناتەندروستەکان زۆرەبێت

ئەم لێکۆڵینەوەیە چوارساڵی خایاندووە لەسەر ٢٠٤٢ کەس ئەنجامدراوە کە ژیانی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە دەرکەوتوە ئەو کەسانەی لایەنی خێزانیان کێشەی زۆر تێدایە بەردەوام توشی دڵەڕاوکێ دەبن زیاتر بایەخ بەخواردنی ناتەندروست و چەوردەدەن  ئەمەش وای کردووە کە کێشیان زۆربێت بەتەیبەت ورگ و کەمەریان قەڵەوتر بەبەراورد بە بەشەکانی دییکە

پسپۆڕان ئاماژەدەکەن بەوەی ژیانی هاوسەرگیری کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی دەرونی و جەستەیی هەیە و هۆکارێکێشە بۆ قەڵەوی چ لەنەو پیاوان چ لەناو ژنان دا بەڵام لەناو ژناندا  بە ڕێژەی ١٥% زیاترە