منداڵێک بە دوو سەر و سێ دەستەوە لە دایک بوو

منداڵێک بە دوو سەر و سێ دەستەوە لە دایک بوو

لە وڵاتی هیندستان لە حاڵەتێکی نامۆ و دەگمەندا مندالیک بە دوو سەر و سێ قۆڵەوە لە دایک بوو، پزیشکان بە ( دووانەی تێکەڵ ) ناوی دەبەن و لەیەکجیاکردنەوەیان بە کارێکی ئاڵۆز و قورس ناودەبەن چونکە ئەندامەکای ناوەوەیان یەکە.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لە هەواڵێکدا نووسیویەتی ، لە نەخۆشخانەی ڤیدیشای ویلایەتی مادیا پرادیش لە ناوەڕاستی هیندستان منداڵێک بە دووسەر و سێ قۆڵەوە لەدایکبووە .

دایکی منداڵەکە ناوی بابیتا ئیروارییە تەمەنی ٢١ ساڵە بە بینینی کۆرپە تازە لەدایک بووەکەی لەهۆش خۆی چووە ، هەروەها هاوسەرەکەی جاسوانت سینگی تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی بینینی منداڵەکەیان تووشی شۆک بووە و دەڵێت " بینینی منداڵەکەم تووشی شۆکی کردوین و ناتوانین بڕوا بەوە بکەین کە کوڕەکەمان دوو سەری هەیە "

باوکی منداڵەکە ئاماژە بەوە دەکات ، بۆ ماوەی ٣٥ هەفتە سۆنەر بۆ خێزانەکەی کراوە و پزیشک پێی وتوون کە مندالی دووانەیان دەبێت و بەوەش زۆر خۆشحاڵ بوون ، بەڵام کاتێک منداڵەکە لەدایک بووە تانها یەک منداڵ بووە بە دوو سەر و سێ قۆڵەوە .

سوریندرا سونکار پزیشکی ژنان و منداڵبوون ئاماژەی بەوە کردووە ، منداڵەکە (دووانەی تێکەڵن )ئەندامەکانی ناوەوەیان یەکە ،لە ئێستادا لەژێر چاودێری ورددان و لە پەیوەندیدان لەگەڵ پزیشکانی نەخۆشخانەی بوپال و دێلهی ، چونکە ئەوان ئەزمونیان لە جیاکردنەوەی ئەو جۆرە منداڵانەدا هەیە ، هەرچەندە پزیشکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە نەشترگەری لەو جۆرە ئاڵۆز و قورسە چونکە ئەندامەکانی ناوەوەیان یەکە.