موچەی ٧ مانگی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی دابەش دەکرێت

موچەی ٧ مانگی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی دابەش دەکرێت

بە پێی لێدوانێکی وەزیری تەندروستی هەرێم، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پێدانی موچەی حەوت مانگی فەرمانبەرانی گرێبەست داوە.

 

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ( سامان بەرزنجی) ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پارەی حەوت مانگی ساڵی ٢٠١٩ی (٣٨٠) فەرمانبەری گرێبەستی پەرەپێدان دابەش دەکرێت، ئەوەشی ڕاگەیاند، موچەی هەر حەوت مانگەکە پێکەوە دابەش دەکرێت.