منداڵەکەت بە برسێتی مەشۆ

منداڵەکەت بە برسێتی مەشۆ

 پەروەردەکردنی منداڵ، بەتایبەت بۆ ئەو دایکانەی کە یەکەم منداڵیانە ئاسان نییە، هەربۆیە پزیشکان ئامۆژگاریی دایکان دەکەن کە کاتێک منداڵەکەیان برسییەتی نەیشۆرن و دواتر شیریان پێبدەن.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا ئامۆژگاریی دایکان دەکات کە منداڵەکانیان نەبەنە گەرماو لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە منداڵەکە شیری نەخواردووە و برسییەتی، چونکە ئەگەری هەیە کۆمەڵێک کاردانەوە بنوێنێت کە زیان بە منداڵەکە بگەیەنێت.

- ئەنجامدانی جوڵەی زیاد لە پێویست، بە جۆرێک زیان بە خۆی بگەیەنێت یان لەکاتی شۆردنیدا بەهۆی جوڵەکانییەوە لەدەستی دایکەکە بترازێت و زیانی پێبگات.

- زیادبوونی توڕەییەکانی و گریانی زۆر و بەردەوام.
- ڕەتکردنەوەی خواردن، کە بەهۆی توڕەییەوە دووبارە لە دوای گەرماو شیری پێبدرێت نەیخوات.

جگە لەوەش پزیشکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن کە لە دوای شیرپێدانی منداڵ نەشۆرێت چونکە زیانی بۆ گەدە دەبێت و، ئەگەری هەیە شیرەکە هەڵبهێنێتەوە. بەهۆی هەستکردن بە سەرما بڕێکی زۆر لە خوێنی بۆ مێشک و جەستەی دەچێت، بەمەش زیان بە کرداری هەرسی دەگەیەنێت، کە بڕی پێوسیت خوێنی بۆ ناچێت.

هەر بۆیە باشترە لە دوای نیو کاتژمێر لە شیرپێدانی منداڵ ببرێتە گەرماو و بشۆرێت، چونکە لەو کاتەدا منداڵەکە میزاجی باشترە و پشووی تەواوی وەرگرتووە و لە دوای گەرماوکردن زوو دەنوێت.