پێنج خواردنی خراپ کە نابێ منداڵەکەت بیخوات

پێنج خواردنی خراپ کە نابێ منداڵەکەت بیخوات

هەندێ خۆراک هەن کە ڕۆژانە لە ژیانمان بەکاریدە‌ێنین بەبێ ئاگایی لەوەی زیان بە تەندوستی منداڵەکانمان دەگەیەنێت ئەمانە پێنج خراپترین ئەو خواردنانەن کە نابێت منداڵەکەت بیخوات

١-خواردنی نەستەلە : ڕێژەی کۆلیستڕۆلی زیانبەخش لە خوێن دا زیاددەکات و کێشەی ئالودەبونیشی هەیە

٢-خواردنەوەی قاوە : ڕێژەی تووشبون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکات لە منداڵدا وە کێشەی کەمخەوی دروست دەکات وە هەروەها هۆکارێکی سەرەکیە بۆ زەردبونی ددان

٣-خواردنی بەستوو : ئەم جۆرە خواردنانە پاش ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر پلەیەکی جێگیری ژێر سفرەوە دادەنرێن پاشانیش دەتوێنەوەو توشی لەدەست دانی ماددە خۆراکیەکانیان دەبن و هەندێک جار بۆ ماددەی زیانبەخش دەگۆردرێن  ئەم خواردنانە بۆ منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ زیانیان زۆر زیاترە

٤-گەنمەشامی : ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری تێدایە و ڕێژەی تووشبون بە قەڵەوی زیاددەکات لەگەڵ ئەوەشدا زیان بە خانەکانی لەش دەگەیەنێت وپاش ماوەیەک ئەگەری ناچالاکبونیان دروست دەبێت

٥-قارچک : سەبارەت بە منداڵ ئەگەر نەخورێت زۆر باشترە، چەند جۆرێکی دیاریکراو لە قارچک بۆ خواردن دەبێت ئەوانی دیکە ژەهراوین و مەترسی لەسەر ژیانی کەسانی ئاسایی دروست دەکات یاخوود کەسەکە تووشی ژەهراوی بوونی گەدە یان ئەندامەکانی تری لاشەیان دەبن