ئاوتێزانی جومگەی ئەژنۆکان چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت

ئاوتێزانی جومگەی ئەژنۆکان چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت

هەتا تەمەن بەرەو سەر هەڵکشێ بە تایبەتی دوای 50 ساڵی ئەگەری ئاوتێزان زیاد دەكات بەهۆی داخورانی جومگەی ئەژنۆوە.
-ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن كە لەوانەیە ئەژنۆ تیایدا بسوڕێت وەكو بالە ئەگەری ئاو تێزان زیاد دەكات بەهۆی پێكانەوەو پچڕانی بەستەرو تەقینی كركڕاگەوە.
- كێشی زیادە: كێشی زیادە كاریگەریەكی خراپی هەیە لەسەر جومگەكەو ئاوتێزان زیاد دەكات‌و ئەو كێشە زیادە دەبێتە هۆی دروستبوونی داخورانی جومگەكە.
دەستنیشانكردن
-لەدوای زانینی نیشانەكانی‌و پشكنینی سەریری لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە، هەندێ پشكنینی تر هەیە كە پێویستە بكرێت :
- ئێكس ڕەی (x ray): واتە ئەشیعەی ڕەش‌و سپی كەتیایدا دەردەكەوێت ئەگەر داخوران یاخود شكان هەبێت لە یەكێك لە ئێسكەكانی ناو جومگەكە.
- سۆنەری جومگە: بۆ سەیركردنی بەستەرو ماسولكەكانی دەوری جومگەكە.
-ئەشیعەی تەنوری(MRI): كە پچڕانی بەستەر یان تەقینی كركڕاگەكان دەردەخات كە لەوانەیە بە ئەشیعەی ڕەش‌و سپی دەرنەكەوێت.
-دەرهێنانی ئاوی جومگەكەو ناردنی بۆ پشكنینی تاقیگە بۆ زانینی هۆكاری ئاوسانەكە‌و لە پشكنینەكەدا دەگەڕێن بۆ :
- هەبوونی خرۆكەی سووری خوێن كە لەوانەیە لە ئەنجامی پێكانەوە هەبێت.
- بەكتریا بەهۆی هەبوونی ئیلتهاب‌و هەوكردن لە جومگەكەدا.
- بوونی كریستاڵ: لەئەنجامی نەخۆشی دەردەشاهانە، یاخود دەردەشاهانەی درۆزن.
چارەسەر: دەكەوێتە سەر هۆكاری ئاوتێزانەكەو توندی ئاوسانەكەو لەگەڵ مێژووی هەر نەخۆشیەكی تری نەخۆشەكە.
بەپێی ئەوە چارەسەر دەكرێت بەمجۆرە:
١. دەرمان: بەزۆری ئازار شكێنەكان (NSAI)، ئەگەر بەتەنیا چارەسەری ئازارەكە نەكرا بەمجۆرە دەرمانانە، ئەوا دەبێت كورتیكۆ ستیرۆیدەكان زیاد بكرێت وەكو “پریدنیسۆڵۆن” بۆ كەمكردنەوەی هەوكردنەكە لە ڕێگەی حەبەوە یاخود بەشێوەی دەرزی بۆ ناو جومگەكە.
٢. پشوودان بەجومگەكە: نابێت ئەو چالاكییانە بكرێت كە فشار دەخاتە سەر جومگەكەو قورسایی زۆر هەڵبگیرێت ..
٣. بەكارهێنانی سەهۆڵ یاخود پاكی سارد بۆ كەمكردنەوەی ئاوساوییەكە، بۆ ماوەی ١٥ -٢٠ دەقەو هەموو ٢-٤ سەعاتێك‌و بەرزكردنەوەی جومگە ئاوساوەكە بەشێوەیەك بەرزتر بێت لە ئاستی دڵ.
٤. چارەسەری سروشتی‌و چارەسەری فیزیایی بۆ باشتركردنی جوڵەی جومگەكەو بەهێزكردنی ماسولكەكان.
٥. دەرهێنانی ئاوی زیادە لە جومگەكە لەژێر ئامێری سونەرداو لێدانی ستیرۆیدەكان بۆ ناو جومگەكە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردنەكە ...
٦. نازووڕی ئەژنۆ: لەڕێگای كونێكی بچكۆلەو لەژێر نیو بەنجدا ئامێری نازوورەكە دەبرێتە ناو جومگەكەو جومگەكە پاك دەكرێتەوەو ئەگەر برینداری هەبێت لە بەستەر یان كركڕاگە دەدورێتەوە.
٧. گۆڕینی جومگە: ئەمیش لە حاڵەتە زۆر پێشكەووتووی نەخۆشیەكاندا كە چارەسەری تر نامێنێت پەنا دەبرێت بۆ گۆڕینی جومگەكە.
چۆنیەتی خۆپاراستن:
١. بەهێز كردن ماسولكەكانی دەوری جومگەی ئەژنۆ، ئەگەر ماسولكەكان بەهێز بكرێن فشاری سەر جومگەكە كەم دەبێتەوە.
٢. هەمیشە جۆرە وەرزشێك هەڵبژێرە كە فشاری زۆر نەخاتە سەر جومگەكە بۆ نموونە: وەرزشە ئەیرۆبیكەكانی ناو ئاو، مەلەكردن.
٣. ڕێكردنەوەی كێشی لەش: هەمیشە كێشی زیادە فشار دەخاتە سەر جومگەكەو دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاوتێزان.