عەدنان کەریم ئەلبوومی شەوبا بڵاو دەکاتەوە

عەدنان کەریم ئەلبوومی شەوبا بڵاو دەکاتەوە

هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد عەدنان کەریم نوێترین ئەلبومی گۆرانی خۆی بە ناوی شەوبا بڵاودەکاتەوە.

شەوبا ، نوێترین ئەلبومی عەدنان کەریم دەبێت ، کە 26ی ئەم مانگە ، لە شاری سلێمانی ، رۆژی 27ی مانگ لە شاری هەولێر بڵاویدەکاتەوە ، ئەلبومەکە پێشکەشکراوە بە هێمن موکریانی.

تێکستی گۆرانیەکانی ئەلبومەکەی لەلایەن شاعیری ناوداری کورد هیمن موکریانی نوسراوە ، کاری میوزیک ئەرێنجی تراکەکان لەلایەن کارزان مەحمود بۆ ئەنجام دراوە.

عەدنان کەریم لە ساڵی 1963 لە کەرکوک لەدایک بووە ، بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە ، کە ساڵی 1980 یەکەمین گۆرانی تۆمار کردووە ، لە ئێستادا خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە.