فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی زیاددەکات

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی زیاددەکات

کۆمپانیای فەیسبووک کاردەکات لەسەر بەرەوپێشبردنی تایبەتمەندییەک لە هاوشێوەی تایبەتمەندی Close Friends کە لە بەرنامەی ئینیستاگرامدا بەردەستە .

ماڵپەڕی تیک کرانشی تایبەت بە هەواڵە تەکنەلۆژییەکان ئاماژەی بەوە کردووە ، فەیسبووک کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم تایبەتمەندییە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەندێکجار بەکارهێنەران لە بڵاوکراوەکانیان دەترسن پاش ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانیاندا بڵاوی دەکەنەوە 

ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی فەیسبووک ناوی " Favorities " دەبێت و گرنگە لە فەیسبووکدا هەبێت ، چونکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە بتوانن هاوڕێکانیان پاکتاو بکەن و نزیکترینیان هەڵبژێرن تەنها ئەمانە بتوانن وێنە و بڵاوکراوەکانیان ببینن ، ئەمەش لە ڕێگەی ماسنجەرەوە دەبێت یاخود لە ڕێگەی بڵاوکراوەکانی ناو فەیسبووک دەبێت .

کۆمپانیاکە هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییەدایە و تا ئێستا تاقینەکراوەتەوە .