ڕۆڵس ڕۆیس،ڕۆبۆتێکی بچووک دروست دەکات بۆ چاککردنەوەی بزوێنەری فڕۆکە

ڕۆڵس ڕۆیس،ڕۆبۆتێکی بچووک دروست دەکات بۆ چاککردنەوەی بزوێنەری فڕۆکە

كۆمپانیای "رۆڵس رۆیس"ی ئینگلیزی بەهاوبەشی لەگەڵ تیمێكی توێژینەوەیی تایبەتمەند، لە زانكۆی نۆتنهام و هارڤارد، توانیویانە دیزاینی ڕۆبۆتێكی زۆر بچووك بكەن ، كە دیزاینەكەی لە سیسركەوە وەرگیراوە و ناوی " swarm " ی لێنراوە و كاری چاككردنەوەی ئەو ناتەوای و پەككەوتنانە دەكات ، كە لە بزوێنەری فرۆكەدا دروست دەبن و پشكنینی بەردەوامیشیان بۆ دەكات ، ئەوەش بێئەوەی پێویست بە كردنەوەی بزوێنەرەكە بكات ، دەشتوانێت ئەو ماددەیەی پێویستە بۆناو بزوێنەرەكەی هەڵبگرێت .

ڕۆبۆتی "سوارم " دەتوانێت بەخێرایی و وردی پشكنین بۆ بزوێنەری فرۆكەكە بكات، بەوەش خەرجییەكانی چاككردنەوەی بزوێنەرەكان زۆر كەمدەبێتەوە  و تەكنەلۆژیای كاركردنی بزوێنەری فرۆكە پێشدەكەوێت ، بەجۆرێك لەڕێگای وێنەی زیندووەوە دەتوانێت لەسەر حاڵی بزوێنەرەكە ڕاپۆرتێكی ورد پێشكەش بكات و تەمەنی گریمانەیی مەزەندە بكات و ڕاددەی ئەو داخورانەی تووشی پارچە میكانیكییەكانی بزوێنەرەكە بووە دیاری بكات ، بەوەش تیمی تەكنیكی پێویستیان بەوە نابێت بەشێوەیەكی خولاوخول بزوێنەرەكە دابگرن بەمەبەستی پشكنین .