زیدان پشتگیری لە گاریس بەیڵ دەکات و دژی هاندەران دەوەستێت

زیدان پشتگیری لە گاریس بەیڵ دەکات و دژی هاندەران دەوەستێت

زەینەدین زیدانی فەرەنسی  دژی هاندەرانی یانەکەی پاڵپشتی لە گاریس بەیڵی وێڵزی و هێرشبەری یانەکەی دەکات.

دوای بردنەوە گرنگەکەیان لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان زیدان وتی: ڕیاڵ مەدریدی یارییەکەی باشی ئەنجامدا و توانیمان کۆمەڵێک گۆڕانکاری بنەڕەتی بکەین، بە تایبەتی لە گێمی دووەمدا کۆنترۆڵی یارییەکەمان کرد بوو.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەی ڕاگەیاند کە گاریس بەیڵ پێویستی بە پاڵپشتی هاندەرانە و نابێت هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دژی بوەستنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو نارەزایەتییانەی دژی گاریس بەیڵ لە یاریگادا نیشان دراوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر یاریزانەکە نابێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا زیدان ستایشی ئاستی هازاردی کرد و دڵنیایی ئەوەی بە هاندەران دا کە ئەو یاریزانە بەلجیکییە باشتریش دەبێت، سەبارەت بە ئۆدیگاردیش زیدان ئەوەی خستەڕوو کە ئەو یاریزانە لاوە ئاستێکی بەرزی لە یارییەکی گەورەدا نیشانداوە، بەڵام بە یاریزانی ڕیاڵ سۆسیدادی لە قەڵەمدا.