چۆن ڤیدیۆی یوتیوب لە ئایفۆن دادەگریت؟

چۆن ڤیدیۆی یوتیوب لە ئایفۆن دادەگریت؟

داگرتنی ڤیدیۆ بۆ ناو ئامێرە زیرەکەکان خولیای بەکار‌‌هێنەرە و یەکێکە لە گرنگترین بەکارهێنانەکان، لەم بابەتە ڕێنماییەدا بە شێوەیەکی ئاسان و بە ئامڕازێکی سادە ڤیدیۆکانی یوتیوب بۆ سەر ئایفۆن و ئایپادەکەت دابگرە.

داگرتنی ڤیدیۆ لە سیستەمی iOS و ئایفۆن بەرامبەر هەر مۆبایلێکی تر کە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بێت ئاڵۆزە و لەوانەیە بەکارهێنەر نەزانێت چ ئامڕازێک هەیە و چۆنن و چۆن بەکار دێن و، ئەپڵیش هەمیشە ویستوویەتی داگرتنی ڤیدیۆکانی یوتیوب ئاڵۆز و قورستر بکات، بەڵام خۆشبەختانە چەند ڕێگەیەک هەن و یەک لەوانەش لە ڕێگەی ئامڕازی Documentsـەوەیە.

ئەپی Documents ئەپێکی بەسوودی سیستەمی iOSـە و تایبەتە بە بینینی پەڕگە و بوخچەکانی سیستەمەکە, جگە لەوەی پەڕگەکان لە ئینتەرنێت دادەگرێت، دەتوانیت بە شێوەی ئۆفلاین مۆسیقا و گۆرانی کار پێ بکەیت و پەڕگەی جۆری PDF بخوێنیتەوە. پەڕگەکان بەڕێوە ببەیت و تێپەڕە-وشەیان بخەیتە سەر، ئێمە بۆ داگرتن و پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆکانی یوتیوب سوودی لێ وەردەگرین بەم چەند هەنگاوە:

سەرەتا ئەپی Documents لە کۆگای ئەپستۆرەوە دابگرە، پاشان ئەپەکە بکەرەوە و لە لیستەکەی خوارەوە کرتە لە وێنۆچکەی لای ڕاست-خوارەوە بکە کە هاوشێوەی وێبگەڕی سەفاری ئایفۆنە، ئێرە شوێنی گەڕانە بە وێبدا.

دوای ئەوە بگەڕێ بۆ Savefromnet و یەکەم بەستەری ئەنجامی گەڕانەکە بکەرەوە، وەک لە وێنەکەدا دیارە.

وەک دیارە لەم وێنەیەی خوارەوە فۆڕمی گەڕان هەیە، بەستەری Youtube.com بکەرەوە یان دەتوانیت ئەپی یوتیوب لە ئایفۆنەکەت بەکار بێنیت و بەستەری ڤیدیۆی دیاریکراو کۆپی بکەیت و لێرە دایبنێیت.

دوای ئەوە دوگمەیەکی سەوز دەر دەکەوێت کە ئاماژە بۆ داگرتن دەکات و، بە کرتە کردن لێی دەتوانیت ڤیدیۆکە بە جۆر و ڕوونی جیاواز دابگریت و Done بکەیت:

بۆ بینینی ڤیدیۆ و پەڕگە داگیراوەکانیش، وەرەوە سەر بەشی ماڵەوە و لە بەشی Documents لای ڕاست بەشی Downloaded دەبینیت، کە ڤیدیۆ داگیراوەکانی تێدایە.