ڤیدیۆی دەرهێنانی سییەکانی پیاوێکی جگەرەکێش دەبێت بە بەڵگەی ئەوەی کە جگەرەکێشان چی بەسەر سییەکاندا دەهێنێت

ڤیدیۆی دەرهێنانی سییەکانی پیاوێکی جگەرەکێش لە دوای مردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دەبێت بە بەڵگەی ئەوەی کە جگەرەکێشان چی بەسەر سییەکاندا دەهێنێت .

پیاوێک لە چین، لە تەمەنی 52 ساڵیدا دەمرێت و بۆ ماوەی 30 ساڵ جگەرەکێش بووە ، بەڵام پێش مردنی داوای کردووە ئەندامەکانی لەشی ببەخشرێت.

کاتێک پزیشکان سییەکانی دەردەهێنن و دەیانەوێت بۆ نەخۆشێک بەکاری بهێنن، دەبینن سییەکانی بەهۆی زۆر جگەرە کێشان تەواو بێ کەڵک بوون.

گرتە ڤیدیۆییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە ولە کەمپینەکانی دوور کەوتنەوە لە جگەرە بەکار دێت .