وەزارەتی پەروەردە دەزگایەکی فێرکردنی ئەلکترۆنی دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە دەزگایەکی فێرکردنی ئەلکترۆنی دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پەروەردەییە ئەلیکترۆنییەکاندا، دەزگایەكی فێركردنی ئەلیكترۆنی بە ناوی خوێندنی هۆشمەند كردەوە، كە بریتیە لە ماڵپەڕێك و پرۆگرامەكانی خوێندنی بە شێوەی پەڕی ئەلیكترۆنی و ڤیدیۆییی تێدایە.

خوێندنی هۆشمەندی وەزارەتی پەروەردە، نوێترین وەشانی هەورە فێرگەیە، پرۆژەیەکی ئەلیکترۆنیی فێرکاریی وەزارەتی پەروەردەیە کە تۆڕی (ئومێد دۆست) دڵخوازانە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەیان کردووە.

خوێندنی هۆشمەند پرۆگرامەکانی خوێندنی لە قۆناخی یەکی بنەڕەتی تا دوازدەی ئامادەیی، بە شێوەی لاپەڕە وانە، ڤیدیۆ وانە، خودهەڵسەنگاندن، ڕێبەری مامۆستا لەخۆ دەگرێت، ئەم پرۆژەیەی فێربوونی هۆشمەند یاریدەدەرە بۆ زیاتر فێربوون و کەمبوونەوەی وانەی تایبەت.