گەنجێک ماڵەکەی خۆی دەکات بەباخچەی ئاژەڵان و چەندین جۆری دەگمەنی ئاژەڵی دڕندە بەخێو دەکات

گەنجێکی سووری کە خاوەنی باخچەی ئاژەڵان بووە لەسەر ڕێگای دیمەشقی نێودەوڵەتی ، دوای ئەوەی کە سوریا تووشی دۆخی ئاڵۆز بووە بەهۆی جەنگەوە  لەبەر پاراستنی ئاژەڵەکان ، ماڵەکەی خۆی کردووە بە باخچەی ئاژەڵان و دەگمەنترین جۆری ئاژەڵە دڕندەکانی کۆکردووەتەوە .

سامر الحمصی ناوی ئه‌م گه‌نجه‌ سوریه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 25 ساڵه‌ ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت سه‌ره‌تا به‌به‌خێوكردنی پشیله‌ ده‌ستی پێكردووە ، خەونی ئەوەیە جارێکی تر لە سوریا گەورەترین باخچەی ئاژەڵ بکاتەوە بە جۆرێک ببێت بە یەکەمین باخچە لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ، ئەو گەنجە باس لەوە دەکات بینینی ئاژەڵەکان بێ بەرامبەرە و خەرجی ئاژەڵەکان زۆر زۆرە بە جۆرێک ڕۆژانە یەک تەن گۆشتی سوریان پێویستە و بە تەنها ناتوانێت خەرجی ئاژەڵەکان دابین بکات و چەند هاوڕێیەکی هاوکاری دەکەن .‌