ڤاڵڤێرد: لەگەڵ میسی داهاتوومان ڕوونە و هەموو بردنەوەیەک ئاسانە

ڤاڵڤێرد: لەگەڵ میسی داهاتوومان ڕوونە و هەموو بردنەوەیەک ئاسانە

 

ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ستایشکردنی ئاستی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەکەی بەردەوامە و لەبارەی پۆستەکەیەوە قسەی خۆی کرد.

پاش ئەوەی مێسی توانی بەرانبەر سێڵتافیگۆ هاتریک تۆمار بکات و یانەکەی لە پێشەنگی خولەکە بهێڵێتەوە، ڤاڵڤێردی وتی: لەگەڵ مێسی هەموو بردنەوەیەک ئاسانە و ئەو یاریزانە زۆر خۆی ماندوو دەکات و ئەمەش تاکە شتێکی ڕاستەقینەیە و ناتوانین بۆ بردنەوە پشت بەو یاریزانە نەبەستین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی بلوگرانا ئاماژەی بەوەکرد نەک تەنیا بۆ گریزمان بەڵکو بۆ سەرجەم یاریزانەکانی دیکەش دەبێت پەلە نەکەن  و ئارام بگرن تا ئەوەی ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان پێشکەش بکەن.

سەبارەت بە ئەگەر دوورخستنەوە یان دەستلەکارکێشانەوەی ڤاڵڤێردی وتی: ئەم چەند ڕۆژەی دوای هاوشێوەی باقی ڕۆژەکانی دیکە تێپەڕیوون و هیچ جیاوازییەک لە نێوان دوو ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ئەم وەرزە نییە.