ڤیدیۆ.. دوو تۆمەتبار لەکاتی زیندەبەچاڵکردنی دوو منداڵی تازە لەدایکبودا دەستگیردەکرێن

دوو پیاوی خەڵکی هیندستان لەکاتی زیندەبەچاڵ کردنی دوو منداڵی ساوای تازە لە دایکبوو لەلایەن پۆلیسی ناوچەکەوە دەستگیر دەکرێن.

لە نیو دێلهی پایتەختی هیندستان دوو پیاو بە تۆمەتی زیندەبەچآڵکردنی دوو منداڵی ساوا دەستبەسەر دەکرێن و دەستگیر دەکرێن، بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە، هەوڵی زیندەبەچاڵکردنی ئەو دو منداڵە بەهۆی ئەوەوە بوە کە رەگەزی مێینە بون. هەردو تۆمەتبارەکە لەلایەن ماتۆرسوارێکەوە هەواڵیان لێدراوە بە دەزگا ئەمنیەکان کە لە هەوڵی هەڵکەندی قەبردا بون بۆیان تا زیندەبەچالیان بکەن.

هەرچەندە، تەوژمێکی بەرفراوان لە سەرانسەری هیندستان لە ئارادایە بۆ روبەڕوبونەوەی جیاخوازی رەگەزی و هەوڵی بەدەستهێنانی یەکسانی رەگەزی، بەڵام هێشتاش کۆنخوازی و جیاخوازی رەگەزی بەشێوەیەکی بەرفروان لەو وڵاتەدا بونی هەیە و ساڵانە کەسانێکی زۆر بە تۆمەتی زیندەبەچالکردنی منداڵە ساوا کچەکانیان دەستگیردەکرێن.